کوردستانی
هۆشداریی لە دۆخی سیاسی عیراق دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە بوونی پلانێكی ناوخۆیی و دەرەكیی بۆ تێكدانی سەقامگیری سیاسیی لە عیراق هۆشداریی دەدات.
عەلی فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "لەئێستادا عیراق بە باشترین دۆخی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووریی تێدەپەڕێت، بۆیە هەندێک لایەن هەوڵی هەڵگیرساندنی ململانێ و ناكۆكی لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا دەدەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "عیراق لە پرۆسەی هەڵبژاردن نزیك دەبێتەوەو لایەنە گوماناوییەكانیش زیاتر هەوڵدەدەن ناكۆكی و ناتەبایی دروست بكەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئامانجی لایەنە دەرەکی و ناوخۆییەکان تێكدانی سەقامگیریی عیراقە، بەتایبەتی دوای گەڕانەوەی بەغدا بۆ سەر رۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە ناوچەكە و جیهان، هەربۆیە دەبێت وریا بن لە جوڵەی ئەو لایەنانە".
ب ح

بیروڕا