گێتی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هاوبەشیمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هاوبەشیمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامە
مەودا میدیا-

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات دووپاتیدەکاتەوە کە پشتیوانییەکانیان بۆ هاوپەیمانەکانیان لە سوریا بە تایبەت هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام دەبێت.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند "هەڕەشەکانی داعش لەسنووری پارێزگای دێرەرلزۆر بەردەوامە و ئامادەن بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری پاشماوەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ببنەوە".

لای خۆیەوە هەسەدە رایگەیاند "دوێنێ لە پەلامارێکی داعشدا لەسنووری پارێزگای دێرەلزۆر پێنج شەڕڤانیان شەهیدبووەو دواتر بۆ کۆنتڕۆڵکردن و راودەونانی تیرۆریستان هێزیان رەوانەی ناوچەکە کردووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕی دژی تیرۆر بەردەوامە و تاوەکو ئێستا شانەکانی داعش لە سوریا چالاکن.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan