گێتی
ناتانیاهۆ له تره‌مپ بێ هیوابووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رۆژنامەیەکی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بێ هیوابووه له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
ته‌له‌فزیۆنى جه‌زیره بڵاویكردووه‌ته‌وه رۆژنامەی ئیسرائیل هایوم له‌ڕاپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردووه "بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا وتویه‌تى، بێ هیوابووه له دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا له‌به‌رانبه‌ر ئێران".
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ناتانیاهۆ لەلای نزیکەکانی خۆی سکاڵای لە کردەوەی ترامپ کردووە و وتوویەتى "ناوبراو لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا دەڵێت کە هەموو شتێک لە بارەی ئێران و سوریاوە باشە بەڵام لە کردەوەی لەگەڵ قسەکانیدا یەک ناگرێتەوە".
ع
بیروڕا



