گێتی
ئێران... هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێمه گرنگه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، هۆكارى دواخستنى دانوستانه‌كان له‌سه‌ر داواى عومان بووه، ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێمه گرنگه.
ناسر كه‌نعانى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "بڕیاری دواخستنی دانوستانەکان لەسەر پێشنیاری عومان وەک ناوبژیوانێک لە دانوستان و لێکتێگەیشتنی نێوان سێ لایەنەکە دراوە".
وتیشى "هەواڵێکی زۆرمان بیست، شەڕخوازی و دژە دیپلۆماسی لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمه‌ریکا کە ناوەندی رژێمی ئیسرائیل بوو، كه لە چەند هەفتەی رابردوودا هەوڵی نائاسایی بۆ پەکخستنی ئەم پرۆسەی دانوستانە داوە، بەڵام بۆ ئێمە هەڵوێستی فەرمی شاندی دانوستانکاری ئەمه‌ریکا گرنگە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەوە پەیوەستە بەوانەوە کە چۆن دەتوانن ئەم یەکگرتووییە لەناو خۆیاندا پێکبهێنن و بتوانن هەڵوێستی باش و لۆژیکی و واقیعی بگرنەبەر".
ع
بیروڕا



