کوردستانی
پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری لەكاركەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی نالەباریی كەشوهەواوە كێشە دەكەوێتە كارەبای 24 كاتژمێریی پرۆژەی رووناكییەوە و لەو گەڕەكانەی پرۆژەكەیان پێگەیشتووە كار بە موەلیدە ئەهلییەكان دەكرێت.
پرۆژەی رووناكی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تۆڕی كارەبای نیشتمانی بەهۆی نالەباریی كەشوهەواوە تووشی كێشەیەكی تەكنیكی هاتووە و بووەتە هۆكاری بڕانی تەزووی كارەبا لەو گەڕەكانەی پرۆژەكەیان پێگەیشتووە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا لە هەوڵدان و كار لەسەر ئەوە دەكەن بەزووترین كات كارەبای نیشتمانیی بگەڕێننەوە بۆ هاوڵاتییان.
باس لەوەشكراوە،تا ئەو كاتەی كارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە كارەبای موەلیدە دەدرێت بە هاوڵاتییان بەبێ ئەوەی هاوڵاتییان هیچ بڕە پارەیەك بدەن بە خاوەنی مۆلیدەكان.
ئ پ
بیروڕا



