کوردستانی

نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا


نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی بۆ مانگی چوار دیاریكرا و بۆ یەك ئەمپێریش 6,500 بۆ 7,500 دینار دیاریكراوە. 

عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند" بۆ مانگی چوار نرخی هەر ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە نێوان 6,500 بۆ 7,500 دینار دەبێت بەپێی ئەوەش بەپێی ئەو كاتە دەگۆڕێت كە لە گەڕەكێكەوە بۆ گەڕەكێكیتر پێدانی كارەبا كەموزیادی كردووە". 

وتیشی"بەهۆی ئەوەی هێشتا كەشوهەوا فێنكە و دۆخی دارایی هاوڵاتییانیش بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە باش نییە، بۆیە تا 15 ی ئەم مانگەش هیچ گۆڕانكارییەك لە خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەكاندا ناكرێت و شەوانە لە كاتژمێر یەكی شەو كارەبای موەلیدەكان دەكوژێنرێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەگەر هەر حاڵەتێكی كتوپڕ و لەناكاوی كەشوهەوا بێتە پێشەوە ئەوا دەستبەجێ‌ بەپێی پێویست گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی كارەبادا دەكەن". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan