کوردستانی
له‌سه‌ر رێگاى عه‌ربه‌ت - پێنجوێن كامێراى تیژڕه‌وی داده‌نرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو ده‌ستكراوه به دانانى كامێراى چاودێرى تۆماركردنى تیژڕه‌وى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاى عه‌ربه‌ت بۆ پێنجوێن.
ئه‌و كامێرایانه له چوارچێوه‌ى كامێراى خاڵ بۆ خاڵه كه ئێستا له‌سه‌ر رێگاى دوكان بۆ سلێمانى و سلێمانى بۆ چه‌مچه‌ماڵ دانراون و كار ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا " كۆمپانیاى په‌یوه‌ندیدار ده‌ستیكردووه به دانانى كامێرا‌كان و له عه‌ربه‌ت تا پێنجوێن چه‌ندین كامێرا داده‌نرێن و له داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌خرێنه كار".
كامێراى خاڵ بۆ خاڵ بۆ تۆماركردنى تیژڕه‌وییه و له هه‌ر شه‌قام و رێگایه‌ك دابنرێت ته‌واوى كامێرا‌كان به یه‌ك ده‌به‌سترێن و نابێت شۆفێر خێرایی زیاتر له‌وه‌ى دیاریكراوه لێبوخڕێت.
ع
بیروڕا



