گێتی
چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌نجامده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه له هه‌فته‌ى داهاتوو، چواره‌م كۆبوونه‌وه و دانوستانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له وڵاتى عومان به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه و دانوستان ئه‌نجامنه‌درا، به‌ڵام ناسر كه‌نعانى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "دواخستنى دانوستانه‌كان له‌سه‌ر داواكارى وڵاتى عومان بووه وه‌ك لایه‌نى سێیه‌م له‌و پرسه".
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "چواره‌م كۆبوونه‌وه له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان ده‌بێت و به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامده‌درێت له رۆژى 11ى ئه‌م مانگه".
هه‌رچه‌نده دانوستان و گفتوگۆى ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ڵام له سێ هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا سێ‌جار سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه.
ع
بیروڕا



