کوردستانی

ئه‌مساڵ مووچه‌خۆران ده‌بنه‌ خاوه‌نى هه‌ژمارى من

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ مووچه‌خۆران ده‌بنه‌ خاوه‌نى هه‌ژمارى من

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ زۆربه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بنه‌ خاوه‌نى هه‌ژمارى من.

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "بەپێی ئەو پلان و بەرنامانەی دانراون لەمساڵدا زۆربەی مووچەخۆران دەبنە خاوەن هەژماری بانکی خۆیان و پرۆسەکەش بەباشی بەڕێوە دەچێت".

وتیشى "هەرچی داتاو زانیاری پێویست و بەردەست بێت دەخرێتە بەردەم تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێمی کوردستان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوانەی تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاتر بووە رەوانەی خانەنشینی کراون و بەشێک لەوانەشی کەس و کاری شەهیدو زیندانی سیاسیی بوون بە پێی بڕگەیەکی یاساکە خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan