کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە


مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و باس له‌ مووچه‌ى مانگى چوار و كاره‌باى 24 كاتژمێریی ده‌كات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ سێ بڕگه‌ پێكهاتووه‌ "گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پـڕۆژەی رووناکی و دەستەبەرکردنی  کارەبای (24) کاتژمێریی و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنان".

هه‌روه‌ها "بەدواداچوونی خەرجكردنی موچەی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن به‌غدا".

"راسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بـۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدرار و هەرێمی کوردستان".
Qaiwan
Qaiwan