کوردستانی

كاتى كردنه‌وه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى كردنه‌وه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى شاره‌وانيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌ سێ مانگى داهاتوو شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى ده‌كرێته‌وه‌.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانيی رایگه‌یاند "نزیکەی 70%ی کارەکانی پرۆژەی شاڕێی بابان ناسراو به‌ شەقامی 100 مەتری سلێمانی، تەواوبووە و كاركردن تیایدا به‌رده‌وامى هه‌یه‌".

وتیشى "شه‌قامى 100 مه‌تری لە سێ مانگی داهاتوودا بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە و كێشه‌یه‌كى زۆرى شاره‌كه‌ چاره‌سه‌رده‌كات و خزمه‌تێكى گه‌وره‌ش به‌ شۆفێران ده‌كات".

سه‌رده‌شت ره‌فیق، وته‌بێژى شاره‌وانيى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كاركردن به‌رده‌وامه‌ له‌ شه‌قامه‌كه‌، بڕیار وایه‌ له‌و چه‌ند مانگه‌ى داهاتوو ته‌واوبكرێت و به‌رووى شۆفێران بكرێته‌وه‌".

شه‌قامى 100 مه‌ترى له‌ تاسڵوجه‌ بۆ ده‌مركانه‌ و درێژی قۆناغى یه‌كه‌مى 33 كیلۆمه‌تره‌ و بودجه‌كه‌ى 100 ملیار دیناره‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan