کوردستانی
پارتى ده‌یه‌وێت بڕیاره‌كانى خۆى بسه‌پێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا رێككه‌وتن له‌باره‌ى پۆسته‌كانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نزیكبوو له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڵام پارتى دۆخه‌كه‌ى پێچه‌وانه كرده‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌یه‌وێت جارێكى تر بڕیاره‌كانى خۆى بسه‌پێنێت و زۆرینه‌ى جومگه و ده‌سه‌ڵات و پۆسته گرنگه‌كانى حكومه‌ت له ده‌ستى خۆیبن، ئه‌مه‌ش گرفتى دروستكردووه له زوو پێكهێنانى حكومه‌ت".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "پارتى ده‌یه‌وێت به‌هه‌مان شێوه‌ى كابینه‌كانى رابردوو، پۆسته گرنگ و سیادییه‌كان له ده‌ستى خۆیبن، كه خۆى له‌سه‌رۆكى حكومه‌ت، سه‌رۆكى هه‌رێم و چه‌ند پۆستێكى تر وه‌زارى خۆی ده‌بینێته‌وه".
ئه‌م شێوازه مامه‌ڵه‌ى پارتى گرفتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت دروستكردووه و به‌هۆیه‌وه پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ له دواى نزیكه‌ى حه‌وت مانگ هێشتا دیار نییه كه‌ى پێكده‌هێنرێت.
ع
بیروڕا



