کوردستانی

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/5/8، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەبارەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان روونکردەوەیەکی بڵاویکردەوە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا دوای 15 ئەم مانگە كاتژمێرەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا رۆژانە 18 تاوەکو 19 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدەرێت، بەڵام بە هاتنی وەرزی گەرما کەمدەبێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و دابەزینی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو، بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەى دوكان راگیراوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan