کوردستانی
جارێکی تر پاسەوانی سنوور کارەساتی نایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێكی تر پاسەوانی سنوور لە شارباژێڕی سنووری سلێمانی، تەقەیان لە باوك و كوڕێك كرد، كوڕەكە گیانیلەدەستداوە و باوكەكەش بریندارە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندی سوورەبان لە سنووری شارباژێڕ، پاسەوانانی سنوور تەقەیان لە خەڵكی مەدەنی کردووە و بەهۆیەوە كوڕ و باوكێك پێکراون.
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، كوڕەكە گیانیلەدەستداوە و باوكەكەش بریندار بووە.
باوكەكە ناوی ئاوات ئیسماعیل لە دایكبووی 1982ـە و دوای برینداركردنی، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، كوڕەكەشی ئارێز ئاوات ئیسماعیل كە تەمەنی 17 ساڵە، تەرمەكەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
ساڵی رابردوو لە ناوچەی هەورامان و بە دیاریکراوی لە شاخەکانی گوندی هانەی دن، پاسەوانی سنوور تەقەیان لە هاوڵاتییانی مەدەنی کرد و بەهۆیەوە گەنجێکی خەڵکی گوندی سەرگەتیان کوشت.
ع
بیروڕا



