کوردستانی

لە سلێمانی بایکۆتی فراوان دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی بایکۆتی فراوان دەستپێدەکات


مەودا میدیا-

بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد.

فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کردنەوەی دەوام، فەرمانبەرانی ئاوی سلێمانی بایکۆتی کارکردن و دەوامیان کرد".

وتیشی "بایکۆت لە هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا "لە ئەگەری زیاتر دواکەوتنی مووچە، هەفتەی داهاتوو هەریەکە لە فەرمانبەرانی کارەبا و هاتوچۆ و شارەوانی و چەند فەرمانگەیەکی تر بایکۆتی دەوام دەکەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan