گێتی
عیراقچى وه‌ڵامێكى توندى تره‌مپى دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه‌نداوى فارس ده‌كه‌ن به كه‌نداوى عه‌ره‌بى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌ڵامى دایه‌وه.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ناوی کەنداوی فارس، ریشەیەکی قووڵی لە مێژووی مرۆڤدا هەیە، ئێران هەرگیز ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە له‌به‌رانبه‌ر ناوێك وەکو دەریای عومان، ئوقیانووسی هیند، دەریای عەرەب و دەریای سوور".
وتیشى "رقی سیاسیی بۆ گۆڕینی ناوی مێژوویی کەنداوی فارس، نیشاندەری رقی دوژمنانە لە ئێران و خەڵکەکەیەتی و بە توندی ئیدانەى ده‌كه‌ین، ئه‌وه سووکایەتیكردنه بە هەموو ئێرانییەکان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هیوادارم کە ئەو دەنگۆیانە کە لە سەر ناوی کەنداوی فارس هەیە، ته‌نها درۆیه‌ك بێت لەلایەن کەسانێکی هەمیشە شەڕخواز بۆ توڕەکردنی ئێرانییەکان لە سەرتاسەری جیهان".
ع
بیروڕا



