کوردستانی
هەوڵەکانی دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، هەوڵەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی بۆ دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران بەردەوامە و سەرۆکی شارەوانیش جەخت لە پێدانی زەوی دەکاتەوە.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆمەڵێک ناوی زۆری فەرمانبەران بۆ شارەوانیی سلێمانی هاتووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکارەکانی کوژاندنەوەو چارەسەری زەوییەکان نەکراوەو هەندێک لە زەوییەکان سیفەتی زەوی کشتوکاڵی لەدەستداوەو هاوڵاتییان بە پێچەوانەی رێنماییەکان مامەڵەیان پێوەدەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ کار لەسەر زەوییەکان بکات و رەوانەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییان بکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەوان وەک شارەوانی ژمارە بە زەوییەکان بدەن و کاری ئیفرازکردنی بۆ بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا کاری بەشێکی زۆر لە زەوییەکان تەواونەبووەو بەشێکی پەیوەندی بە جووتیارەکانەوە هەیە کە رەزامەند نین بە دابەشکردنی زەوییەکانیان لە کاتێکدا شوێنی زەوییەکان لە ماستەرپلاندا نیشتەجێبوونە نەک کشتوکاڵ، ئەوان بە یاسا و رێنمایی کاردەکەن و رێکاری خۆی هەیە هەرکات شارەوانی پێویستی پێی هەبوو کوژانەوە دەکات و قەرەبووی جووتیارەکان دەکاتەوە".
ب ح

بیروڕا