کوردستانی
فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانەکان قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/8، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی بەرێوەبەرانی یەکە ئیدارییەکانی سنووری سلێمانی وەک بەشێک لە رێکارەکانی خۆپارێزی لە توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون سەردانی مەیدانی ئاژەڵانیان کرد.
ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند "پێویستە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان لە چوارچێوەی رێنماییە تەندرووستییەکان کارەکانیان ئەنجامبدەن و فرۆشتنی ئاژەڵان لە دەرەوەی مەیدانەکە قەدەغەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون بڵاوبووەتەوەو پێویستە پێشوەختە رێکارە تەندرووستی و تەکنیکی و کارگێریەکان بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە تووندتر بکرێنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی پێشووتر قائیمقامییەتی سلێمانی رێگر دەبێت لە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانی ئاژەڵ، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتییان و کاسبکاران".
ب ح

بیروڕا