کوردستانی
پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی تاراوگە دەکاتەوە کە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە (صورە قیدی ئەلیکترۆنی) ناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بە (صورة قیدی الكتروني) راگیراوە، هەروەها جارێکی تر ئاگاداری گشت لایەک دەکەنەوە، کە تەنها بە(کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەربگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) رۆژی پێدەچێت".
ب ح

بیروڕا