گێتی
تورکیا و سوریا فەتواکەی عەلی قەرەداغی پشتگوێ دەخەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی لە فەتوایەکدا هەر جۆرە دانوستان و پەیوەندییەکی لەگەڵ تەلئەبیب بۆ وڵاتانی ئیسلامی حەرامکرد بەڵام بەپێچەوانەی ئەو فەتوایە، تورکیا و سوریا دەستیان بەدانوستانی راستەخۆ و ناڕاستەوخو لەگەڵ ئیسرائیل کردووە.
کەناڵی ئەلحەدەسی سعودی بڵاویکردەوە "هەفتەی رابردوو ئیدارەی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع سێ وەفدی دانوستانکاری رەوانەی ئیسرائیل کردووە ئەمەش دوای بۆردومانەکانی تەلئەبیب بۆ سەر ژێرخانی سەربازیی سوریا".
ئاژانسە تورکییەکانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە "لەئێستادا بەنێوەندگیری ئازەربایجان لە باکۆی پایتەخی ئەو وڵاتە، دانوستانی تورکیا و ئیسرائیل بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوانیان دەستیپێکردووەو هەوڵی ئاساییکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان دەدەن بە تایبەت لە دۆسیەی سوریا".
ب ح

بیروڕا