کوردستانی
پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و تا هەفتەی داهاتوو و دواتریش خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە.
دەستەی كەشناسی عیراق كەشوهەوای ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە و راگەیاند"ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بە نزیكەیی یەك تا سێ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەكراوەكانی دوێنێ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان و نەینەوا نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باشووریش ساماڵ دەبێت".
دەستەی كەشناسی باسی لەوەشكردووە"خێرایی با لە هەندێك كاتدا دەگاتە 30تا40 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچە جیاوازەكانی عیراق".
ئ پ
بیروڕا



