کوردستانی
دواین زانیارییەکان سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی یەکێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد
سبەی 21ی کانونی یەکەمی 2019 یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی حیزبەکەی دەبەستێت ئەندامێکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیش دەڵێت هیچ بڕیارێک نیە بۆ دواخستنی کۆنگرە.
رێبوار ستار، ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 لە هۆڵی گراند میلینۆمی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان تیروپشکی ریزبەندی ناوی کاندیدەکان دەکرێت بۆ ئەوانەی خۆیان پاڵاوتووە ئەندامێتی ئەنجومەنی گشتی یەکێتی".
ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان وتیشی "سبەی 21ی مانگ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت هەڤاڵانی یەکێتی بە رۆحێکی بەرپرسیاریەتییەوە کار بۆ نوێبوونەوە و یەکێتییەکایان و سەرکەوتنی کۆنگرە بەشداری دەکەن".
ئاماژە بەوەشکرد "سبەی سەرلەبەیانی لەشاری سلێمانی دوروبەری کاتژمێر 9:00 کۆنگرەکە دەستپێدەکات و سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە، هەروەها تاوەکو ئێستاش هیچ بڕیارێک نیە سەبارەت بە دواخستنی کۆنگرە".
سەبارەت بەوەی ماوەی چەند رۆژ کۆنگرە بەردەوام دەبێت رێبوار ستار وتی "ئیش و کارەکانی کۆنگرە کاتەکە دیاری دەکات، چونکە پرۆسەی هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی گەورەی یەکێتیدا پێویستی بەکات هەیە".

بیروڕا