عیراقی

دەستەی دەسپاكی: نیو ملیار دۆلارمان گەڕاندووتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستەی دەسپاكی: نیو ملیار دۆلارمان گەڕاندووتەوە
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بردنەدەرەوەی پارەی قاچاخ پەیامێکی بڵاوکردەوەو جەخت لە بەردەوامی لێكۆڵینه‌وه‌کان دەکاتەوە.

محەمەد عەلی لامی، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عیراق رایگەیاند "حكومەت هەوڵی جددی داوە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو سەرکەوتووبوون لە وەرگرتنەوەی زیاتر لە نیو ملیار دۆلار پارەی قاچاخ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، هەنگاوەکانی  بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران بەباشی بەڕێودەچن".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەت پاداشتی تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داناوه‌ كه‌ ناوی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ بۆ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پاراستنی ناوه‌كانیان و ژیانی تایبه‌تییان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال