گێتی
سەرۆكی جەهەپە: دەبێت سیستمی قەیوم كۆتایی پێبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكی گشتیی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) سەردانی شاری وانی کرد و ئاشکرایکرد بە دانانی قەیوم لە شوێنی سەرۆكی شارەوانییەكان، رێز لە ئیرادەی گەل ناگیرێت، دەبێت سیستمی قەیوم و ئەو رەفتارە دوژمنایەتییە بەرانبەر ئیرادەی گەل كۆتایی پێبێت.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكی گشتیی جەهەپە رایگەیاند "دەبێت پرسی كورد بە دیموكراسی و یەكڕیزیی لە پەرلەمان بە رێككەوتنی كۆمەڵایەتی چارەسەر بكرێت، نابێت نكۆڵی لە پرسی كورد بكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پشتیوانی لە توركیایەكی بێ شەڕ دەكەن، هەركاتێك دەسەڵاتی حکومڕانی بگرنەدەست بە کردار برایەتی راستەقینەی نێوان گەلانی تورك و كورد بنیات دەنێن".
ب ح

بیروڕا