عیراقی

ئەنجومەنی کۆمسیاران: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی کۆمسیاران: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دووپاتیدەکاتەوە کە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە وادەی دیاریكراودا، سەرجەم قۆناغەكانی پرۆسەكەش لە چوارچێوەی خشتەیەکی زەمەنیدا دیاریكراوەو هەڵبژاردنەکەش بە یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018ی هەموارکراو بەڕێوەدەچێت.

عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران 2025/11/11ی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دیاریکرد، کۆمسیۆنیش لەڕووی تەکنیکیەوە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆمسیۆن خشتەیەکی کاتیی بۆ كارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئامادەکردووە، کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە پەسەندکراوە و قۆناغەکانی پرۆسەکەی بەشێوەیەكی تەواو لەخۆگرتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو یاسایەی کە هەڵبژاردنی پێ‌ بەڕێوەدەبرێت بریتییە لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان، ژمارە 12ی ساڵی 2018 ی هەموارکراو".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال