کوردستانی
کۆڵبەرێکی تر گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە ئامانجگرتنی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و دوێنێ کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا و لە ناوچەی دوپلۆرە گیانی لەدەستدا.
کۆڵبەرنیوز بڵاویکردەوە " ڕۆژی رابردوو کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی (ئارمان عەلیزادە) تەمەنی 24 ساڵەو خەڵکی گوندی گۆگجە سەر بە شاری مەریوانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆڵبەرەکە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و لەکاتی کۆڵبەریدا لە گوندی دووپلوورەی سەرشیوو لە سنووری شاری مەریوان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان 52 کۆڵبەری کورد کوژراون و 131 کۆڵبەری تریش برینداربوون.
ب ح

بیروڕا