کوردستانی
ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج وعومرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج وعومرەی هەرێمی کوردستان هەموو خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان لە بەرێوەبەرایەتی گشتییان وەرگرتووە بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومرە نەکەن.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج وعومرەی هەرێم رایگەیاند "تاوەکو پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوویی بە کۆتا دێت و ئەوکات بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بە پلانێکی توکمەوە و بە بەرنامەیەکی تازە و رێنمایی نوێ دەرگای پێشکەشکردن بەڕووی کۆمپانیاکانی حەج و عومررە دەکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە پێویستی دەزانن ئاگاداری کۆمپانیاکان بکەنەوە کە خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدووربگرن تاوەکو بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت و هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات ئەوا رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە".
ب ح

بیروڕا