کوردستانی

كه‌شناسی: تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسی: تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

كه‌شناسیی هه‌رێم راگەیاند "ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و مەوداى بینین له‌ نێوان 8 بۆ 10  کیلۆمه‌تر دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت بەگشتیى، لە ئەنجامى درووستبوونى ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکەمان ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێك کات هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر : 32  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی  
دهۆک : 30  پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :19 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال