گێتی
ئێران، ئهمهریكاى بێهیوا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وهزیرى دهرهوهى ئێران رایگهیاند، به هیچ شێوهیهك سازش لهسهر یۆرانیۆمى پیتێنراو ناكهین چونكه خوێنمان له پێناوى داوه.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "لێدوانی دژبەیەک له ئێران دهبیستین، لێدوانی لایەنی بەرانبەریش لەسەر مێزی دانوستان و دەرەوەی دانوستان جیاوازە و ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی ئێمە لەو دانوستانانەدا".
وتیشى "ئێران هەڵوێستی روونی هەیە، ئێمە بە هێڵێکی راست هەنگاومان ناوە".
ئهوهشى خستهڕوو "پیتاندنى یۆرانیۆم یەکێکه لە دەستکەوت و شەرەفەکانی نەتەوەی ئێران، باجێکی قورسی بۆ دراوە و خوێنی زانایانی ئەتۆمی ئێمە رژاوە و بە دڵنیاییەوە جێگای دانوستان نییە".
ع
بیروڕا



