کوردستانی

مه‌سرور بارزانى: كاره‌باى 24 كاتژمێریی زۆر هه‌رزانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى: كاره‌باى 24 كاتژمێریی زۆر هه‌رزانه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتییان نرخى كاره‌باى 24 كاتژمێریی زۆر هه‌رزان ده‌بێت له‌ ئێستا.

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "پرۆژه‌ى رووناكى لە هەموو کوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەوەی تا ئێستا کراوە لە سەنتەری شارەکان بووە و بڕیارە تا کۆتایی 2026، هەموو پارێزگا و ناوچە و شارو گوندەکانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری".

وتیشى "پێویسته‌ هاوڵاتییان زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی کارەبادا نەکەن و بە پێی پێداویستیی خۆیان بەکاری بهێنن و بەفیڕۆی نەدەن و هاوکاری حکومەت بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ ئەوەی حکومەتیش بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان".

هه‌روه‌ها "سەرۆکی حکومەت دڵنیاییدا، کە نرخی کارەبا بۆ زۆرینەی هاوڵاتییان نرخێکی گونجاو دەبێت و کەمتر دەبێت لەو نرخەی ئێستای کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتمانیی بەیەکەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال