کوردستانی
په‌رله‌مانتارێكى پارتى: قه‌بوڵى ناكه‌ین به‌غدا قوتمان ببڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، قه‌بوڵى ناكه‌ین به‌ناوى نه‌بوونى نه‌ختینه به‌غدا فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى كوردستان برسیی بكات.
نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هێڵى سوره، به‌غدا ئه‌وه‌ى كردووه به چه‌كى ده‌ستى و هه‌رێمى پێ سزا ده‌دات".
وتیشى "ئه‌گه‌ر بڕیاربێت بابه‌ته‌كه نه‌بوونى نه‌ختینه بێت، ئه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى عیراق بێت، نه‌ك فه‌رمانبه‌ران عیراق مووچه وه‌ربگرن له‌كاتى خۆیان و كه‌مى نه‌ختینه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌یكات و ده‌یڵێت هه‌مووى بیانووه، قه‌بوڵى ناكه‌ین برسیكردن و ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستان".
ع
بیروڕا



