کوردستانی
هێڵى سێیه‌مى ئاوى دوكان - سلێمانى دروستده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی ره‌زامه‌ندییان نیشاندا له‌سه‌ر دروستكردنى پرۆژه‌ى هێڵى سێیه‌مى دوكان - سلێمانى.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی و وه‌زاره‌تى پلاندانان، ره‌زامه‌ندییان دا له‌سه‌ر دروستكردنى پرۆژه‌ى ئاوى هێڵى دوكان - سلێمانى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له یه‌ك بۆ دوو مانگى داهاتوو پرۆژه‌كه ده‌ستده‌كرێت به كاركردن تیایاداو كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى سلێمانى بۆ ماوه‌ى 25 ساڵ چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كه نوێییه‌كان كه كێشه‌ى ئاویان هه‌یه و پاڵپشتییه‌كیش ده‌بێت بۆ هێڵى یه‌كه‌م و دووه‌م".
وتیشى "پرۆژه‌كه به بودجه‌ى 293 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت و خزمه‌تێكى گه‌وره ده‌بێت به سنورى سلێمانى".
ع
بیروڕا



