کوردستانی

هۆشداریی درایه‌ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی درایه‌ هاوڵاتییان

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا هۆشداریی دایه‌ هاوڵاتییان له‌ چوار رۆژى داهاتوو سه‌ردانى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن به‌هۆى هه‌وره‌برووسه‌كه‌وه‌.

پشتیوان پێنجوێنی، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا، به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ سبەینێوه‌، رۆژی دووشەممە، تاکو رۆژی هەینی هاوڵاتییان تا بۆیان دەکرێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن و نزیکی ناوچە بەرزەکان مەبنەوە".

وتیشى "له‌و چوار رۆژه‌دا ئەگەری روودانی هەورەبرووسکەی بەهێز هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک و چەند ناوچەیەکی جیاجیای ئەو دوو سنوورە ئەگەری هه‌یه‌ لافاوی کاتیی رووبدات".

به‌پێى پیشبینییه‌كان، له‌ رۆژى 27ى ئه‌م مانگه‌وه‌ شه‌پۆلێكى به‌هێزى بارانبارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش هه‌یه‌ له‌ ناوچە شاخاوییه‌كانى گۆیژه‌ و ئه‌زمه‌ڕ له‌ سلێمانى.


ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال