گێتی
مهسعود پزیشكیان: واز له چهكى ئهتۆم ناهێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند، ئێمە لە دانوستاندا جیدین و بەدوای رێککەوتنین بەڵام وەلانانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران قبووڵ کراو نییە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئێران رایگهیاند " ئێمە دەتوانین ئەو دڵنیاییە بدەین کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچکات بەدوای چەکی ئەتۆمیەوە نەبووە، نییە و ناشبێت".
وتیشى "بە پێی فتوای رێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران، هەر هەوڵێک بۆ بهكارهێنانى چەکی ئەتۆمی حەرامە".
ئهوهشى خستهڕوو "وەلانانی سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ ئێمە قبوڵ کراو نییە، چەکی ئەتۆمی و دەستکەوتی لێزانانی وڵات لە بواری وزەی ئەتۆمی لە بەشە جیاوازەکان لەوانە دەرمان، کشتوکاڵ، ژینگە و پیشە کارایی هەیە و ئێمە بە گوڕەوە ئەو چالاکیانە شوێنگیری دەکەین".
ع
بیروڕا



