کوردستانی
سبه‌ى له‌م ناوچانه ته‌قینه‌وه رووده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروبارى مین له هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ى له سنورى چۆمان و گه‌ڵاڵه مین ده‌ته‌قێنینه‌وه و ئه‌گه‌ر گوێتان لێ‌بوو مه‌ترسن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هاتووه "سبه‌ی دووشه‌ممه، له كاتژمێر 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ لە سنووری چۆمان و گەڵاڵە دەنگی تەقینەوە هات، دوو دڵ مه‌بن و مه‌ترسن، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەك مین لە بەرزاییەكانی چیای بەردەبووك".
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان، له‌دواى ته‌واوكردنى زه‌وییه مینڕێژكراوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مین هه‌ڵده‌ستێت به ته‌قاندنه‌وه‌و له‌ناوبردنیان.
ع
بیروڕا



