کوردستانی

سەعدی ئەحمەد پیرە: پێشوازی لە بڕیارەکەی پەکەکە دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەعدی ئەحمەد پیرە: پێشوازی لە بڕیارەکەی پەکەکە دەکەین
مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کیشەی سیاسی بە شەڕ چارەسەر نابێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "مام جەلال پێش 32 ساڵ لەسەردەمی تورکت ئۆزال هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتیی دا و چەند دانووستانێک لەنێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە بەڕێوەچوو، ئێستاش هەردوولا هاتوونەتەسەر هەمان بۆچوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێک لە سزاکانی تورکیا کە بەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدا سەپاندوویەتی رەتکردنەوەی شەڕ و بەدیهێنانی بژاردەی ئاشتیی بووە لەلایەن یەکێتییەوە و ئەوەی ئێستاش هاتووەتەکایەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی لێدەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆتاییهێنان بە قۆناغی چەکداریی و بەشداریی لە پرۆسەی سیاسی دەرفەتێکە بۆ پەکەکە و تورکیا تاوەکو کۆتایی بە خوێنڕشتن کە بووەهۆی کوژرانی 80 بۆ 90 هەزار کەس".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال