کوردستانی

پارتى درێژه‌ به‌ دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى درێژه‌ به‌ دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌دات


مه‌ودا میدیا-

پارتى له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانى زۆرینه‌ى پۆسته‌ سیاده‌كان كه‌ خۆیان له‌ سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت و چه‌ند پۆستێكى ترى ئه‌منى و وه‌زارى ده‌بینێته‌وه‌، به‌رده‌وامه‌ له‌دواخستنى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌م.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "هه‌رچه‌ند بڕیار بووه‌ كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌ت دوو هه‌فته‌ له‌دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان پێكبهێنرێت و رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام پارتى په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ و پێداگربووه‌ له‌وه‌ى ده‌بێت زۆرینه‌ى پۆسته‌ گرنگ و سیادییه‌كان له‌ده‌ستى خۆى بێت".

پارتى دیموكراتى كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ى رابردوو به‌نیازه‌ سه‌رجه‌م پۆسته‌ گرنگه‌كان لاى خۆیبن و خۆى بڕیار به‌ده‌ستبێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكارى دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌ت، چونكه‌ وه‌فدى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ روونى به‌ شاندى پارتى وتووه‌، له‌ كابینه‌ى ده‌ به‌شدارده‌بین له‌ بڕیاردان، واته‌ به‌شێكى گرنگى پۆسته‌كان لاى یه‌كێتى بن".

له‌ رۆژى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، دواى نزیكه‌ى حه‌وت مانگ تا ئێستا كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال