کوردستانی

شوێنى چه‌كدانانى په‌كه‌كه‌ ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنى چه‌كدانانى په‌كه‌كه‌ ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، دانانى چه‌ك له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ به‌ سێ قۆناغ ده‌بێت و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم چه‌كه‌كانیان راده‌ست ده‌كه‌ن.

به‌پێى راپۆرتێكى میدیاكانى ئێران "پارتی كرێكارانی كوردستان لە چوارچێوەی پلانێکی سێ قۆناغیدا چەکەکانیان بە چاودێریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان رادەست دەکەن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "چەكەكانی په‌كه‌كه‌ لە چەند شوێنكی جیاوازی هەرێمی كوردستان رادەست دەكرێن، كە بریتین لە ئامێدی و كانی ماسی لە دهۆك، كۆیە لە هەولێر، رانیە و سەیدسادق لە سلێمانی، لەو ناوچانە دەبن كە بنكە و بارەگاكانی ئەو پارتەی لێوە نزیكە".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه‌" به‌ فه‌رمى چه‌كیان داناو خۆیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیی له‌ توركیا.

ع
Qaiwan
Qaiwan