کوردستانی
ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانى یه‌كبگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه یه‌كبگرن و هاوپه‌یمانه‌تى بۆ په‌رله‌مانى عیراق پێكبهێنن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بن و چه‌ند لایه‌نێكیش كشانه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ره‌وتى هه‌ڵوێست رایگه‌یاند "به‌شداریی له هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك ناكه‌ن كه شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێى تێدا بێت، كشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند له‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه".
به‌پێى زانیارییه‌كان كه ده‌ستى مه‌ودا میدیا كه‌وتووه "هه‌رچى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی هه‌یه ئه‌وانیش له‌م كاته‌دا نایانه‌وێت به‌شداریی بكه‌ن و به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ به لایه‌نه‌كانیان راگه‌یاندووه كه‌به‌شداریی ناكه‌ن".
یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان و به‌ره‌ى گه‌ل تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه به‌رده‌وامن و پێداگریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وانیش له داهاتوو كشانه‌وه‌ى خۆیان رابگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شدارنه‌بن، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی كوردستانیش به‌هۆى كه‌مى رێژه‌ى ده‌نگده‌ر ناچێته ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌وه".
ع
بیروڕا



