کوردستانی
توركیا بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى بڕیارى چه‌كدانان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، به‌ڵام توركیا به‌رده‌وامه له بۆردوومانكردنى هه‌رێمى كوردستان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا چه‌ندینجار بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه له سنورى ئامێدى.
بۆردومانکردنی گوندەکانی بناری چیای گارە لە سنوری قەزای ئامێدی له لایه‌ن توركیاوه به‌رده‌وامى هه‌یه، هه‌روه‌ها له سنورى قه‌ندیل و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى هه‌رێمى پاراستنى مه‌دایایان بۆردوومانكردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، په‌كه‌كه بڕیارى خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دانانى چه‌كیدا و كۆتایی به خه‌باتى چه‌كدارى هێنا.
ع
بیروڕا



