کوردستانی

ئه‌ردۆغان قسه‌ى له‌سه‌ر چه‌كدانانى په‌كه‌كه‌ كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان قسه‌ى له‌سه‌ر چه‌كدانانى په‌كه‌كه‌ كرد

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌سه‌ر چه‌كدانانى په‌كه‌كه‌ قسه‌ى كرد و ده‌ڵێت، كورده‌كان لایه‌نێكى براوه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند "بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و رادەستکردنی چەکەکانی پەکەکە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئارامیی ناوچەکەمان و بەهێزکردنی برایەتیی هەمیشەیی گەلەکەمان بە گرنگ دەزانین".

وتیشى "بڕیارەکە تەواوی باڵەکانی رێکخراوەکە لە  عیراق، سوریا و ئەوروپاش دەگرێتەوە، تەنها مشەخۆرانی خوێن و فرمێسک دۆڕاندوویانە و ئەوانەش کە براوەن، گەلانی تورکیا و براکانی  هەموومان هاوڵاتیی نمرەیەکی کۆماری تورکیاین". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یەکێک لە گەورەترین براوەی بڕیارەکەی ئەمڕۆ، کەسوکاری شەهیدان، زیانبەرکەوتووانی سەنگەر، هێزەکانی ئاسایش و دایکانی ئامەدو رۆڵەکانیانن". 

باسى له‌وه‌شكرد "لایەنێکی براوەی پرۆسەکە برا کوردەکانمانن کە ساڵانێکە بەهۆی تیرۆرەوە رۆڵەکانیان لەدەستداوە، رووبەڕووی چەندین کێشەی مادی و مەعنەوی بوونەتەوە و لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون".

ع
Qaiwan
Qaiwan