گێتی

هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ وڵاتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ وڵاتان

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ئێران رایگه‌یاند، وڵاتان ئەگەر دەست بە ململانێ لەگەڵ ئێران بکەن، هەر حیسابێکی هەڵە بۆ دەستدرێژکاران جێگەی داخ دەبێت.

محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزه‌ چەکداره‌كانى ئێران رایگه‌یاند "ئەو دوژمنانە ئاگادار دەکەمەوە کە هەندێکجار لەژێر وەهمی هەڕەشەیەکدان لە دژی ئێران کەڕەنگە ئێوە دەستپێشخەری ململانێیەک بن، بەڵام ئێران کۆتایی و کات و شوێن و شێوازی درێژەدان بە شەڕەکە دیاریدەکات".

وتیشى "هەر حسابێکی هەڵە بۆ هێرشبەران تێچووی زۆری دەوێت و جێگەی پەشیمان دەبێت بۆیان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئامۆژگاریی ئێمە بۆ ئەو دوژمنانەی کە هەندێک جار مەترسیی لەسەر سیستم دروست دەکەن ئەوەیە کەڕەنگە ئێوە لەسەر بنەمای حیسابێکی هەڵە دەست بە ململانێیەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی بکەن، بەڵام کۆتایی هاتنی ململانێکان، شێوازی ململانێکان، کات و شوێنی ململانێکان و پەرەسەندنی پەیوەست نییە بە ئێوەوە و ئەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە ئەوە دیاری دەکات".

ع

Qaiwan
Qaiwan