عیراقی
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت چاره‌سه‌رى دۆسيیه ره‌شه‌كه بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت چاره‌سه‌رى دۆسیه‌ى كه‌مپى هۆل بكا و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عیراق.
موختار مووسەوی، پەرلەمانتاری عیراق رایگه‌یاند "ئەمه‌ریکا نایەوێت کۆتایی بە دۆسیەی رەش لە سووریا بهێنێت، ئەو دۆسییە رەشە په‌یوه‌ندیی بە کەمپی هۆل لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بە ئەمه‌ریکایە".
وتیشى "کەمپی هۆل یەکێکه لە گرنگترین دۆسییە رەشەکان کە ئەمه‌ریکییەکان بە شێوەی راستەوخۆ و لەڕێگای هێزەکانی سەر بە خۆیەوە لە ناوخۆی سوریا لە کۆنترۆڵدایە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەمه‌ریکا هەوڵدەدات نەوەیەکی نوێ لە تیرۆریستەکان لە ئەو کەمپە پەروەردە بکرێن تا بە شێوەی راستەوخۆ ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەو ناوچە، ئەو هەڕەشەگەورە لە سەر عیراقیش هەیە چونکه وڵاتی ئێمە زیاتر لە 600 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ سوریا هەیە".
ع
بیروڕا



