گێتی
ئێران له‌سه‌ر خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ى هاته‌ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیی لە بەیاننامەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ده‌كات.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "پێشوازیی بەیاننامەی راگەیاندنی چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌كه‌ین، ئێران ئەوه بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت".
وتیشی "بۆ رەتکردنەوەی توندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش، هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتیی لە تورکیا و ناوچەکە".
رۆژى دووشەممە پارتی کرێکارانی کوردستان، بڕیارەکانی كۆنگره‌ى 12ى راگەیاندو تێیدا بڕٍیاری دانانى چه‌ك و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دا.
ع
بیروڕا



