گێتی

ئێران هێڵى سورى دانوستانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دیاریكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هێڵى سورى دانوستانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دیاریكرد

مه‌ودا میدیا-

جێگری وەزیری کاروباری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سورە بۆ ئێران و هیچ دانوستانێک لەسەر پرسە ناوچەیی و مووشەکییەکان ئەنجام نادەین.

غەریب ئابادی، جێگری وەزیری کاروباری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "پیتاندنی ئۆرانیۆم هێڵی سورە بۆ ئێران و هیچ دانوستانێک لەسەر پرسە ناوچەیی و مووشەکییەکان ئەنجام نادرێت".

وتیشى "لە خولی چوارەمی دانوستانەکاندا باسمان لە پرەنسیپ و پرسە گشتییەکان کر، کۆمەڵێک پرس وروژێنران، دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ بوون و لە دانوستانەکاندا جەخت لەسەر هێڵە سورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوری ئێمەیە، هەروەها هیچ دانوستانێکمان نییە لەسەر پرسەکانی ناوچەکە و بەرگری و هێزی مووشەکی".

ع
Qaiwan
Qaiwan