گێتی

ئێران وەڵامی لێدوانەكانی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران وەڵامی لێدوانەكانی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/5/14، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەكانی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوەو ئاشکرایکرد واشنتۆن هۆكاری گرفتە ئابوورییەكانی گەلی ئێرانە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند سزاكانی ئەمەریكا و فشارە بەردەوامەكان و هەڕەشە سەربازی و مەدەنییەكان لە ماوەی چوار دەیەدا ئاستەنگ بوون لە بەردەم گەشەسەندن و پێشكەوتنی ئێران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمەریكا سەركەوتوو نەبووە لە سیاسەتی شاردنەوەی راستییەكان، دەبێت بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوچەكە لەبەرچاو بگرێت و گرژی و دەستوەردانەكانی كەم بكاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمەریکا چاوپۆشی لە تاوانەكانی ئیسرائیل دەكات لە ناوچەكە و هەوڵدەدات ئێران وەك هەڕەشەیەك نیشان بدات، ئەمەش چەواشەكارییە و ڕاستییەكان دەشێوێنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan