گێتی
کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری کۆچبەران و پەناهەندان ئاشکرایکرد لە گەشتێکی مەترسیداردا بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتردا، لەکاتی هەوڵدان بۆ ئەوەی خۆی بە بارهەڵگرێکدا هەڵبواسێت کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆچبەرێک کە دەیویست بچێتە ناو بارهەڵگرێکەوە بەبێ ئاگاداری شۆفێری بارهەڵگرەکە کە لە باکووری فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا دەڕۆیشت، گیانی لەدەستدا و ناوی خۆی بۆ لیستی درێژی ئەو کۆچبەرانە زیادکرد کە لەم رێگای کۆچکردنەدا لەناوچوون".
ئاماژە بۆ ئەوەشکرد "ئێوارەی سێشەممە 13ی ئایار کۆچبەرێک لە ناوچەی مارک لە پاس دی کالێ دوای ئەوەی بارهەڵگرێک لێیدا کە هەوڵی سواریبوونی دەدا بۆ گەیشتن بە بەریتانیا، ئەمڕۆ چوار شەمە تەرمی کۆچبەرەکە دۆزرایەوە، لە وێستگەی بارهەڵگرەکاندا، دواتر شۆفێری بارهەڵگرەکە کە خەڵکی بولگارییە و شوێنی رووداوەکەی بەجێهێشتبوو بەڵام دۆزرایەوە و دەستگیرکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێنج هەزار و 844 کۆچبەر چوونەتە بەریتانیا، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەی ساڵدا پێنج هەزار و 373 کۆچبەر کەناڵەکیان تێپەڕاندوو، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە هاتنی کۆچبەران لە سەرانسەری کەناڵی ئینگلیزی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵدا".
باسی لەوەشکرد "فەرەنسا چەند رێککەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا سەبارەت بە کۆچبەری ئەنجامداوە، لە مانگی ئازاری ساڵی 2023دا هەردوو وڵات گەیشتنە ڕێککەوتنێک کە تێیدا بەشداری دارایی بەریتانیا بە بڕی زیاتر لە 500 ملیۆن یۆرۆ دیاریکرا، کە بڕیارە لە ماوەی چوار ساڵدا خەرج بکرێت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ڕۆیشتنی کۆچبەران لە کەناراوەکانی فەرەنسا، بەتایبەتی لە ناوچەی کالێ لە باکووری وڵات، لە ڕێگەی بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنی و سەربازییەکان لەسەر سنوورە دەریاییەکان، ئەمە جگە لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە مەیدانییەکان. بەڵام ئەم ڕێوشوێنانە کۆچی نایاساییان سنووردار نەکردووە".
وتیشی "دیاردەی پەڕینەوە بۆ ناو بەریتانیا بە بارهەڵگر زیادیکردووە، بەندەرەکانی فەرەنسا زیادبوونی بەرچاوی هەوڵەکانی کۆچبەران بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی لە ناو بارهەڵگرەکاندا تۆمارکردووە، لە ساڵی 2024دا پێنج هەزارو 874 حاڵەتی قاچاخچێتی لە بەندەرەکانی کالێس، دانکیرک و تونێلی کەناڵ لە کۆکێلێس تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2023دا چوار هەزار و 794 حاڵەتی قاچاخچێتی تۆمارکراوە".
ب ح

بیروڕا