گێتی
له كۆتاییدا ئێران ملى بۆ داواكارییهكهى ئهمهریكا دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
راوێژكارى رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگهیاند، ئێران پابهند دهبێت بهوهى چهكى ئهتۆمى دروستنهكات.
عەلی شەمخانی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به ئێن بی سی نیوزى رایگەیاند "وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ئەمەریکا بگاتە رێککەوتن لە بەرانبەر هەڵگرتنی گەمارۆ ئابورییەکان".
وتیشى "ئێران بە رەهایی پابەند دەبێت بەوەی هەرگیز چەکی ئەتۆمی دروستنەكات، لەگەڵ دەستەبەرداربونی لەو یۆرانیۆمەی كە بە ئاستێكی بەرز پیتاندویەتی و رازیبوون بە پیتاندنی یۆرانیۆم تەنها لەو ئاستەی پێویستە بۆ بەکارهێنانی مەدەنی و رێگەدان بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ چاودێری پرۆسەکە".
ئهوهشى خستهڕوو "هەموو ئەمانە لە بەرانبەر هەڵگرتنی دەستبەجێی هەموو ئەو سزا ئابورییانەیە كە بەسەر ئێراندا سەپێنراون، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێت، ئامادهین واژۆكردنى رێككهوتنین".
ع
بیروڕا



