گێتی
مه‌سعود پزیشكیان وه‌ڵامى دۆناڵد تره‌مپى دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران وه‌ڵامى لێدوانه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى دایه‌وه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكى ئێران.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "قسەکانی دوێنێی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکى ئەمه‌ریکا جارێکی دیکە نیشانی‌دا کە هێشتا گەلی ئێرانی نەناسیووه".
وتیشى "خه‌ڵكى ئێران گەلێکن کە قارەمانێتی، غیرەت، ئازایەتی و لێبووردن لە تایبەتمەندییە هەرە بەرچاوەکانی ژنان و پیاوانیه‌تى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "کەسانێک کە لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 60 هەزار ژن و منداڵی فەلەستینیان کوشتووە، ناتوانن باسى ئاشتیی بکەن، هەر ئەوانەی کەڕێگای ئاو، خۆراک و دەرمان لە خەڵکی غەززە دادەخەن، ئەمڕۆ ئێمە وەکو هۆکاری نائەمنی دەناسێنن".
ع
بیروڕا



