ئابووری

نرخی تمەن بەخێرایی بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی تمەن بەخێرایی بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمشەو شەممە، نرخی تمەن بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرزبوونەوەی تۆماركرد دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو نرخەكەی زۆر دابەزیبوو.

بەپێی دوایین داتاكانی بۆرسەی جیهانی، نرخی تمەنی ئێران بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، ئەوەش لە ماوەی چەند مانگی رابردوو یەكەمجارە بەو شێوەیە بەرزبێتەوە.

هەروەها "لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە یەك ملیۆن و 540 هەزار تمەنی ئێرانییە، ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی پێشوو 100 دۆلار بەرامبەر بە یەك ملیۆن و 660 هەزار تمەن بوو".

لای خۆیەوە نەوزاد كامیل، شارەزای ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بەرزبوونەوەی تمەن كاریگەری ئەوتۆی نییە، تمەن دوو ساڵە بەهای راستەقینەی خۆی لە دەستداوە، بەرزبوونەوەیەكی كەم كاریگەری نابێت".

هەروەها وتی "ئەو بەرزبوونەوەیە لەوانەیە پەیوەندی بەو دۆخەی ئێستا هەبێت كە زۆر مامەڵە نەكراوە و بازاڕ وەستاوە".

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی ئەمریكا گەمارۆكانی خستە سەر ئێران، نرخی تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد و 100 دۆلار لە 330 هەزار تمەنەوە بۆ سەرو یەك ملیۆن و 700 هەزار بەرزبووەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان